بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڕۆحسار پەکجان، وەزیری بازرگانی تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە پا بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا و داخرانی سنوورەکانی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەوانە ئێران و عێراق و تورکیا پێکەوە، وتی: بەپێی بڕیارەکان کە دراون، وا دانراوە کە سنوورەکانی گوربولاک لەگەڵ ئێران و خابور لەگەڵ عێراق لە ئەم هەفتەیە بکرێنەوە. هاوکات لەگەل کەرەنتینە بۆ کۆنترۆڵی کۆرۆنا، ئەو بڕیارە بۆ یارمەتی بە دانوستان بازرگانی نێوان وڵاتانی تورکیا-ئێران و تورکیا عێراق دراوە.
پەکجان لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی: لە پاڵ ئەوە، ڕێککەوتنی یەکێتی گومڕوکی لەگەڵ ئەورووپاشمان لەبەردەستدایە کە بۆ باشتر کردنی پێوەندی بازرگانی نێوان دوو لایانەکە لەبەرچاو گیراوە.
شیاوی باسە، ئەو کردنەوەی سنوورانە تەنیا هی کاروباری بازرگانی و ترانزیتیە و بە پێی هەواڵە بڵاو بووەکان چوونی موسافر بۆ تورکیا لە ئێرانەوە لە رێکەوتی ١ ی ئۆگۆستی ٢٠٢٠ واتا یازدەی گەلاوێژی ١٣٩٩ ئەنجام دەبێت.
342/